سەرۆکی کۆنفڕانسی میونشن: خۆشحاڵ دەبم سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ببینم کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە گرنگی ئامادەبوونی سەرکردە کوردەکان و بە تایبەت سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد، لە کۆنفڕانسە سیاسییەکانی ئەوروپا، هەروەها ئامادەیی دارایی یەکێتی ئەوروپای بۆ بوژانەوەی سووریای نوێ خستەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە (14/2/2026) ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر سەرۆکی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن سەبارەت بە بانگهێشتی سەرکردە کوردەکان بۆ کۆنفڕانسەکە، بە ڕووداوی ڕاگەیاند، ئێمە لە ساڵانی ڕابردوودا هەمیشە سەرکردایەتی کورد و بارزانیمان بانگێشت کردووە، چونکە دانمان بەوەدا ناوە و دەزانین ئەو ناوچەیە چەندە گرنگە، هەروەها گووتیشی ئێمە وەک یەکێتی ئەوروپا دەزانین چەندە گرنگیشە کە لەم ناوچەیەدا چ لە ناوەوە، چ لە دەرەوەی سووریا ئاشتی پێشینە بێت، نەک ململانێی نوێ، بۆیە من خۆشحاڵ دەبم، ئەگەر بتوانم نێچیرڤان بارزانی ببینم.

ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر جەختی لە پێکەوەیی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی حکومەتی سووریا کردەوە و ئاماژەی بەوەش دا، کە ئێمە وەک یەکێتی ئەوروپا هەموو هیوادارین سووریا ببێتە وڵاتێکی ئاشتیخواز و ئارام کە تێیدا سوورییەکان و دانیشتوانە کوردەکان و ئەوانی دیکەش بە ئاشتی بتوانن پێکەوە بژین. بۆیە بەوپەڕی توانامانەوە، ئامادەین حکومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانی هەموو شتێک بکەن (وەک پاڵپشتی دارایی) بۆ ئەوەی کارەکان بە ڕاستی و بە باشی بڕۆن. بۆیە من لای خۆمەوە ئەوە بە یەکێک لە پەرەسەندنە مێژووییە زۆر گرنگەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینم، کە وڵاتی نوێی سووریا دواجار ببێتە وڵاتێکی ئاسایی و ئاسایش بەرقەرار بێت. 

سەرۆکی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لەبارەی پێویستی یەکێتی ئەوروپا، بە وڵاتی ئەمەریکا گووتیشی، ئەوروپا دەتوانێت بەبێ ئەمەریکا بەهێز بێت، بەڵام لە دۆخی ئێستا کە شەڕێکی دەستدرێژی کارانە لەلایەن فیدراسیۆنی ڕوسیاوە لە ئەوروپا دژی ئۆکرانیا هەیە، بێگومان ئێمە بە پەلە پێویستمان بە هاوبەشە ئەمەریکییەکەمان هەیە، هەرچەندە لە ڕاستیدا ئێمە زۆرمان هەیە پێشکەشی بکەین، بەڵام ئێمە هێزێکی سەربازی یەکگرتوو نین، هەر لەبەر ئەوەشە لەم ململانێیەی شەڕدا پێویستمان بە ئەمەریکایە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین