سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لیندزی گراهام كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

لە پەروێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیناتۆری ئەمه‌ریکی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى کۆنگرێس کۆبووەوە و شاندی کۆنگرێسی ئەمەریکا پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دووپاتکردەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمه‌ریکی و شاندێکی یاوەری كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى کۆنگرێس پێكهاتبوو، کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشى نێوانیان خرایە بەر باس". 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا و کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا جەختی لە، "گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات نیشان دا".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "دۆخى سووریا و كورد له‌و وڵاته‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."، تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان، "له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ ئێستا و ده‌ستوورى داهاتووى سووریاى یه‌كگرتوودا كرده‌وه‌".

هاوکات دەشڵێت، دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین