سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ هەوڵەکانت لە پێناو سەقامگیری ناوچەكەدا
نوچەنێت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (2026/2/14) لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونهوهکەدا، "پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران"، هەردوولا جەختیان، "لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری دهكهن."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەر لە کۆبوونهوهکەدا، "باس لە دۆخى سووریا و كورد و پێكهاتهكان لهو وڵاته، لهگهڵ مهترسییهكانى تیرۆ و دوایین پێشهاتهكانى ناوچهكه و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا."
هاوکات دەشڵێت، لایخۆیەوە خاتوو ڤۆن دێر لاین، پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ههوڵهكانى سهرۆك نێچیرڤان بارزانى و ڕۆڵى هەرێمی كوردستانى کرد وەک فاکتەری گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment