ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەپاراستنی گیانی پێکەوەژیان دەكات
نوچەنێت
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە كۆبوونەوەیەكدا "ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی هاوسەنگی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان" لە هەرێمی كوردستان كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "لە کۆبوونهوهکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزییەکان کردەوە."
هاوكات لای خۆیەوە، ئەبولغەیت "ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی هاوسەنگی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری عەرەبیی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment