وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبوونەوە، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد".

ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.

ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "برەودان بە پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ كران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش کردەوە بە تایبەتی لەو بوارانەدا كه‌ خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دەکەن".

هاوکات سیکۆرسکی، "ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دوا پێشهاتەکانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین