سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەى سووریا کۆبووەوە. "په‌یوه‌ندییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە".
هاوکات، "باس لە دۆخی مرۆییی ئاوارەکان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ وڵات کرا. به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیى هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕێككه‌وتنى دیمه‌شق و هه‌سه‌ده و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
کۆتایی ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیواى سه‌ركه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگیریى بۆ سووریا خواست". هاوکات جه‌ختى له، "گرنگیى پاراستنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووریاى یه‌كگرتوودا كرده‌وه".
هاوشانی چەندین سەرۆکی وڵاتانی جیهان سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە میونشنی ئەڵمانیایە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن، لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی جیاوازی ئەنجام داوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment