مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جێگەی سوپاس و ڕێزە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (16/2/2026) مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنێی لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كۆڕبەندی ئاسایشی میونشن، ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی كوردستان بەردەوام پشتیوانیی گەلەکەمانی لە ڕۆژئاوا کردووە و ڕۆڵی جەنابیان لە پێشخستنی دیالۆگ، کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەدیهێنانی ئارامی، جێگەی سوپاس و رێزە.
مەزڵووم عەبدی گووتیشی، ئەم قۆناغە بۆ گەلی کورد دەستپێکی قۆناغێکی نوێی یەکێتی و چارەسەری سیاسییە بۆ ناوچەکە و لە درێژەی کۆبوونەوەکەشدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە گرنگی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگهيشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانهى کێشهکان له سووریا کردەوە، کە بە شێوەیەک بتوانن مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له دهستوورى داهاتووى وڵاتدا بپارێزن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment