مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/16) بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت وەکو سەرۆکی شاندی وزاریی پارتی و یەکێتی دوێنێ کۆبوونەتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و بڕیارە جارێکی دیکە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەرێنی بووە و لێکنزیکبوونەوەی باش هەیە. هاوکات هەر بەپێی ئەو زانیارییانە رۆژانی داهاتوو جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی دەکەن.
جێگەی باسە، لە (11)ـی شوباتی (2026)، لە پیرمام سەرۆک بارزانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هەیەک لە پارتی و یەکێتی نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک بۆ پۆستی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment