لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەنگاوەكانی ڕێکخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێكرا کوردستانی

نوچەنێت

لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەرۆكایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەكانی چاكسازیی هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/2/2026) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دامەزراوە سەربازییەکان و فەرماندەکانی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکانی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "پێداچوونەوە بە کار و هەنگاوەکانی ئەو لیژنە تایبەتمەندانەدا کرا، کە لە ماوەکانی ڕابردوودا کاریان لەسەر پرۆسەکە و هەروەها دیاریکردنی دەسەڵاتە جیاجیاکانی هەردوو فەرماندەییی دەڤەری یەک و دەڤەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پاش تاوتوێکردنی کاری لیژنەکان و پەسەندکردنی بڕیارەکانیان، وێڕای کۆتاییهێنان بە ئەرکی لیژنەکان، بڕیار درا کار بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و هەروەها ئەو قۆناغانەی کە لە پرۆسەکەدا ماون، بکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین