جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەكات
نوچەنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (2026/2/18) جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی پەیامێكی ئاراستەی یەكێتی قوتابیان و لاوان كرد، لە پەیامەكەی هاتووە، بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و تەواوی ئەندامانی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
یادی حەفتا و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە ئێوە و تەواوی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکەم. ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم لە ئەرک و خەباتی نوێتاندا بۆ خزمەتکردنی ئەم دوو توێژە گرنگەی کۆمەڵگە.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە شکۆدارە دەکەینەوە، کە ھەردوو ڕێکخراوی تێکۆشەری قوتابیان و لاوان، وەک مێژووە درێژ و پڕ لە سەروەرییەکەیان، دیسانەوە لەژێر یەک چەتردا کارەکانیان یەکخستووەتەوە. ئەم یەکگرتنەوەیە و گەڕانەوە بۆ خەباتی ھاوبەش، ھەنگاوێکی گرنگ و سەردەمیانەیە بۆ کۆکردنەوەی وزە و تواناکان لەپێناو خزمەتێکی باشتر. شانازی بەو ڕۆژانەوە دەکەم کە لە ڕیزەکانی ئەم قوتابخانە نیشتمانییەدا کارم کردووە؛ لێرەوە فێری بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بووین، کە ھەمیشە وەک ناوەندێکی گرنگی پێگەیاندنی سەرکردە و کادیری لێھاتوو ڕۆڵی بینیوە.
جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دەشڵێت، لاوان و قوتابیان بڕبڕەی پشتی داھاتووی کوردستانن. ئەرکی ئێوەی بەڕێز لەم قۆناغەدا، وێڕای داکۆکیکردن لە مافەکانتان، بەرپرسیاریەتییەکی گەورەتان لە ئەستۆدایە بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی ھۆشیار کە بڕوای بە بەھاکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکڕیزیی نیشتمانی ھەبێت و بە زانست و تەکنەلۆژیا ئامادە بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی سەردەم. ئێمە وەک ھەمیشە بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لە تواناکانتان دەکەین بۆ ئەوەی بە دیدێکی نوێخوازانە و داھێنەرانە بەشداری لە بنیاتنانی ئێستا و داھاتوویەکی باشتردا بۆ کوردستان بکەن.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەھیدانی یەکێتیی قوتابیان و لاوان و تەواوی شەھیدانی کوردستان دەکەینەوە. سڵاو لە ھەوڵ و ماندووبوونی ھەموو ئەو کادیر و ئەندامانەی لە ڕابردوودا و ئێستاش خزمەتیان کردووە و دەکەن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment