هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پرۆسەی چاکسازیی هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

گەری دووەمی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی سەرۆکایەتیی هەرێم و ساندێکی سەربازیی ئەمەریکا بۆ چاکسازییەکانی نێو هێزەکانی پێشمەرگە بەرێوەچوو و تیایدا، "هەنگاوی هاوبەش بۆ خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە دووپات کرایەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/18) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکاندا، کە بە ئامادەبوونی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان و خاتوو وێندی گرين، كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوون، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە، دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە خرانە ڕوو.

لە ڕاگەیێندراوکەدا هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، "هەنگاوی هاوبەش بۆ خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپات کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کرا."

جێگەی باسە، بەمەبەستی یەکخستنەوە و چاکسازییەکانی نێو هێزەکانی پێشمەرگە دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەری یەکەمی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کاری لیژنەکان و پەسەندکردنی بڕیارەکانیان کرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین