پارێزگاری کەرکووک: سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز نامێنێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/22) رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک دوای ئەوەی خێزانێکی کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە لەماڵەکەی دەرکرا سەردانی ئەو خانووەی گەڕەکی نەورۆز کرد و گوتی، خێزانەکەم گەڕاندەوە نێو ماڵەکە، هەروەها سەبارەت بە مانەوەی سوپای عێراق لەو گەرەکە دەشڵێت، موتڵەقەن سوپای عێراق لێرە نامێنێت و ئیدارەی ئەم خانووانەش لای من دەبێت.
پارێزگاری کەرکووک بە ڕۆژنامەنووسانیشی راگەیاند، هەر ئەفسەرێکی سوپای عێراق سوکایەتیی بە خەڵک کردبێت لێکۆڵینەوەی لێدەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، چەند ئەفسەرێکی نێو سوپا چاویان لەو خانووانەی گەڕەکی نەورۆزە.
سەبارەت بە خاوەنی ئەم خانووانەی گەرەکی نەورۆزی ئاوارە رێبوار تەها ڕوونی کردەوە، تاپۆی ئەو خانووانە هی دەوڵەتە و کێشەی خانووبەرە و موڵکایەتیی سوپا و وەزارەتەکانیش لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق هەیە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق گەمارۆی گەرەکی نەورۆزی لە کەرکوکدا، دواتر بە زەبری هێز خێزانێکی کوردی لەو گەرەکە دەرکرد و دەستی بەسەر خانووەکەیان داگرت، لەدوای ئەو ڕووداوە پارێزگاری کەرکوک سەردانی ئەو خانووەی کرد کە لەلایەن سوپای عێراق داگیرکرابوو هەرچەندە گرژیی لەنێوان پاسەوانەکانی پارێزگار و سوپای عێراق دروست بوو، بەڵام خۆشبەختانە خێزانە کوردەکە گەرایەوە ماڵەکەی خۆیان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment