سەرۆك نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه کۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئەڵمانیاو شاندێکی یاوەری کۆبوونەوە، هەردوولا تاوتوێی، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچه‌کەیان‌ کرد."

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/25)  سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئەڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه و شاندێکی یاوەری کرد. 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچه‌که‌، تاوتوێ کران."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، شاندی میوان دووپاتیان کردەوە، "کە ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و خواستی وڵاته‌که‌یان بۆ به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاوازەکاندا، ده‌ربڕی."

هەروەها دەشڵێت، لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا کرد، هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ی کێشەکان و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە".

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتییدا ئاماژە بۆئەوەش کراوە، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی داعش، دۆخی سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین