سەرۆك نێچیرڤان بارزانى و وەزیرى دەرەوەى سووریا پەیوەندییەكى تەلەفۆنییان ئەنجام دا کوردستانی

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی سووریا پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا باسیان لە، "ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە" كرد.

ئێواره‌ی ئەمڕۆشەممە (2026/2/28) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە پەیوەندییەکەدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران".

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە. "هه‌ردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە".

گرنگە جەخت لەوە بکرێتەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی ڕۆڵی ئاشتییانەی لە دۆخی هەرێم، عێراق و ناوچەکە بینیوە، لە دوایین پێشهاتەکانی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیمەکرات (هەسەدە) کاراکتەرێکی سەرەکی نزیککردنەوە و گەیشتنیان بوو بە ڕێککەوتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین