سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەرەخۆشیی لە  گەل و حکومەتی ئێران دەکەین بۆ شەهیدبوونی خامنەیی کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە گەل  و حکومەتی ئێران دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانین"، هەروەها راشیگەیاندووە، "جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه."‌

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/1) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ شەهیدبوونی عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئیسلامی ئێران بڵاوکردەو رایگەیاند، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى ئێران ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدبوونى خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و زاناى دیارى ئایینى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانین."

 

دەقی پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى ئێران ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدبوونى خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و زاناى دیارى ئایینى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانین. له‌ خواى مه‌زن داواكارین گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆى له‌ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.

نێچیرڤان بارزانی 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/3/1

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین