وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا و سەرۆکى هەرێم گفتوگۆ لەسەر دۆخى ناوچەکە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا بە تەلەفۆن پەیوەندى بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و هاوسۆزى و پشتگیرى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دەردەبڕیت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/3/3) ماڵپەڕى سەرۆکایەتى هەرێم بڵاوى کردەوە،شه‌وی ڕابردوو سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە پێگەیشت.
سەبارەت بە ناوڕۆکى ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، سەرۆکایەتى هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکى دیکەى گفتوگۆکان، هەردوولا پەرەسەندنە بەردەوامەکانی ناوچەکە و ئاسۆکانی چارەسەرکردنی کێشه‌کانیان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.
لە بەرانبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین