وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێنماییەکی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە واژۆکردنی ڕێنمایی ژمارە (1)ـی ساڵی 2026، میکانیزمێکی نوێی دەرکرد بۆ مامەڵەکردن و پەسندکردنی مۆڵەتی شوفێری بیانی، کە تیایدا چەندین ئاسانکاریی پێدانی مۆڵەت و هەڵگرانی مۆڵەتی بیانی دەردەکات.

ڕۆژی 3/3/2026دا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2026ی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەم ڕێنماییە یەکەمین هەمواریی ڕێنمایی ژمارە (11)ی ساڵی 2024 دەبێتەوە، و لە ڕۆشنایی یاسای فیدراڵی عێراق (ژمارە 30ی ساڵی 2015) داڕێژراوە؛ ئەو یاسایەی کە تایبەتە چوونەپاڵی عێراق، بۆ ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی هاتوچۆی سەر ڕێگاکانی ساڵی 1968 و تەواوکەرە ئەوروپییەکەی ساڵی 2006.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەم هەموارە بە ئامانجی ئاسانکاریکردن بۆ دیپلۆماتکاران، بیانییە نیشتەجێبووەکان و هاووڵاتیانی هەرێمی هەڵگری مۆڵەتی وڵاتانی دیکەیە.

 

ڕێنماییە نوێیەکە چەندین بڕگەی گرنگ لەخۆ دەگرێت لەوانە:

دیاریکردنی میکانیزمی نوێ بۆ پەسندکردنی مۆڵەتی شوفێری بیانی لە هەرێمی کوردستان.

ــ ڕێکخستنی چۆنێتیی پێدانی مۆڵەتی هەرێم بە هاووڵاتیانی بیانی نیشتەجێبوو، ستافی دیپلۆماسی، کونسوڵگەرییەکان و کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و خێزانەکانیان.

ــ ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و هەڵگری مۆڵەتی شوفێری بیانین، بۆ ئەوەی بتوانن مۆڵەتی ناوخۆیی هەرێم وەربگرن.

ــ وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەقی تەواوی ڕێنماییەکان لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەت بەردەستە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری وردەکاریی و مەرجە نوێیەکان بن.

بۆ زیاتر خوێندنەوەی ڕێنماییەكان گرتە لەسەر ئەم لینكە بكە:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین