سەرۆکی هەرێمی کوردستان: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانى و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت و پشتگیری لە هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات بۆ بەدوورگرتنی عێراق لە لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێ له‌ ناوچەکه‌".

ئێواره‌ی ئەمڕۆ هەینی (2026/3/6) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، "دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران. هەردوولا ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەیان دووپات کردەوە کە دەکرێنە سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختیان کردەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە یان هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. هەروەها پشتگیریی خۆیان بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە نیشان دا کە دەبنە مایەی بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هەردوولا داکۆکییان لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی یەکخستنی هەڵوێست و گوتاری هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە پارێزگاری لە سەروەریی وڵات و ئاسایشی نیشتمانی بکرێت".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت و پشتگیری لە هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات بۆ بەدوورگرتنی عێراق لە لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێ له‌ ناوچەکه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین