سەرۆك نێچیرڤان بارزانى و سەرۆك کۆماری تورکیا دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت
شەوی شەممە (2026/3/7) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیانییان ئەنجامدا، "بە وردی تیشکیان خسته سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له ئهنجامى شهڕدا هاتوونهته ئاراوه. هەردوولا هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لهسهر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست دهكات، بۆیە جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی کردەوە بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ".
له لایهكى ترهوه سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا. ههروهها ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەڵوێستانە فاکتەرێکی بنەڕەتین بۆ چەسپاندنی تەبایی و پێکەوەژیانی گەلان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە کار بۆ ئارامی له ناوچهكهدا دەکات و پشتگیری لە هەموو هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە شێوەیەک کە ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی گەلانی ناوچەکە بپارێزرێت".
جێگەی ئاماژە پێدانە لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران چەندین سەرۆکی وڵاتان پەیوەندیان بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردووە باسیان لە دوایین پێشهاتەکان و دۆخی ناوچەکە بە گشتی کردووە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment