ماكرۆن: هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەربڕی کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە پەیامێكدا لە تۆڕكی كۆمەڵایەتی ئێكس بە كوردی ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، "هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەرێزیان دەربڕی."

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (7-3-2026) ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لەبارەی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە بۆ یەكەمجار بە كوردی بڵاویكردۆتەوە و دەڵێت، "پابەندی فەرەنسا-م بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە. هەروەها هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەرێزیان دەربڕی."

سەرۆكی فەڕەنسا هەروەها نووسیویەتی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، "هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ملمڵانێی ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاسی بەرێزیان-م کرد بۆ پابەندیان بەو ئاراستەیە."

ئیمانوێل ماكرۆن دووپاتی كردەوە، كە "فەڕەنسا لە پشتیوانیکردن لە رێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عیراق، بە کوردستان-یشەوە، بەردەوام دەبێت."

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆک كۆماری فەرەنسا:

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی-م لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا.

پابەندی فەرەنسا-م بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە. هەروەها هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەرێزیان دەربڕی.

هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ملمڵانێی

ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاسی بەرێزیان-م کرد بۆ پابەندیان بەو ئاراستەیە.

فەرەنسا لە پشتیوانیکردن لە رێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عیراق، بە کوردستان-یشەوە، بەردەوام دەبێت.

 

69ac89f0d01fb_649138418_1475401931266540_4558583706459676984_n.jpg

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین