سه‌رۆكى ئیمارات سوپاسی هەڵوێستەكانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ئەنجام دا. سەرۆکی ئیمارات سوپاسی پەیوەندی و هەڵوێستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد.

ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/10) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ئەنجام دا. "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە شەوی ڕابردوو لەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەکانى عێراقەوە کرایە سەر شاری هەولێر و تیایدا کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئامانج گیرا و زیانى به‌ركه‌وت".

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، "پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیاریەتیی خۆی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات و هەنگاوی جددی بنێت بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپانە و دەستگیرکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تێکدەرانە كه‌ مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر سەروەری و سەقامگیریی عێراق بەگشتی".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سوپاسی پەیوەندی و هەڵوێستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی دەوڵەتی ئیمارات بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە".

لە سەرەتای جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دیپلۆماسییەت و پەیوەندیدا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین