سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ساڵح موسلیم دەکات و دەڵێت، "خوالێخۆشبوو، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد و وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد له‌ سووریا."

شەوی چوارشەممە (2026/3/11) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی ساڵح موسلم سیاسەتمه‌داری دیاری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "پرسه‌ و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد."

 

دەقی پرسەنامەكەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و سیاسەتمه‌داری دیاری کورد، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم که‌ له‌ هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد، پرسه‌ و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد و وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد له‌ سووریا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خه‌باتدا هەبوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٦/٣/١١

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین