وەزارەتی كارەبا: سەکۆی ئی-پسوولە دووبارە کەوتەوەکار کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کاراکردنەوەی سیستەمی ئی پسوولەی ڕاگەیاند و دەڵێت، "ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرواری (24)ـی مانگی سێ".

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/3/12) وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بلاوکردەوە و دەڵێت، "سەکۆی ئی-پسوولە دووبارە کەوتەوەکار دوای وەستان بۆ ماوەی زیاتر لەیەک هەفتە بەهۆی کێشەی تەکنیکی کە بووە هۆی وەستانی خزمەتگوزارییەکان. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لەهەر وەستانێکی خزمەتگوزاری لە داهاتوودا".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی کارەبا، "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەوەی ئەم کێشە تەکنیکییە ڕێگربووە لەوەی هاووڵاتیان سوودمەندبن لە پاڵپشتی (20٪)ـی لەسەر کۆی گشتی بڕی پسوولەی کارەبا کە هاووڵاتیان دەیدەن لەڕێگەی ئی-پسوولە. هەربۆیە ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرواری (24)ـی مانگی سێ. هەروەها جێگەی باسە کە بەشێک لە هاوبەشانی ماڵان دەکرێت ئەم بڕی پاڵپشتییە لەسەر شێوەی داشکاندن بۆیان بخرێتەڕوو لەسەر پسوولەی کارەبا بۆ مانگی داهاتوو".

وەک ئاشکرایە، "ئی-پسوولە سەکۆی فەرمی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ڕێگە بە هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان دەدات لەوەی بتوانن بەشێوەیەکی خێرا و ئاسان پسوولەکانیان ببینن و پارەبدەن لەڕێگەی کۆمەڵێک کەناڵی دیجیتاڵی جیاواز. ئی پسوولە لەلایەن بانکی ناوەندی عێڕاق ڕێپێدراوە".

گرنگە باس لەوە بکرێت، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە، "مانگی دووی (2026) پڕۆژەکەی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین