سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ئیمانوێل ماكرۆن دەكات
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (13-3-2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مەخموورمان کرد" هەروەها دەشلێت، "سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو سەربازە قارەمانە و گەلی فەرەنسا دەکەم کە لەپێناو ئاشتیدا لە کوردستان گیانی بەخشی."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن دووپاتی كردەوە، "کە بەرپرسیاریهتیی حکوومەتی عێراقە سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت. هەروەها جەختمان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە کردەوە."
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هێرشە درۆنییەكەدا شەش سەربازی فەرەنسی بریندار بوون، کە خەریکی مەشقپێدانی هێزەکانی پێشمەرگە بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تێرۆردا.
سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە پەیامێكدا سەبارەت بە كوژرانی ئەو ئەفسەرە دەڵێت، "ئارنۆ، لە پێناو فەرەنسا و لە کاتی هێرشێکدا لە هەولێر لە عێراق گیانی سپارد" هەروەها دەشڵێت، "چەندین سەربازی دیکەی فەرەنسی" وە ئەم "ئەم هێرشە بۆ سەر هێزەکانمان" لە كاتێكدایە، كە "لە ساڵی 2015ـەوە خەریکی شەڕی داعشن، بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە."
ماكرۆن دووپاتی دەكاتەوە، "جەنگی ئێستا لە ئێران ناتوانێت ببێتە پاساو بۆ کردنی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر سوپای فەرەنسا."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment