سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان دووربخرێتەوە
نوچە نێت
ئێوارهی ئەمڕۆ چوارشەممە (18-3-2026) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا، "دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان؛ بیروڕایان گۆڕییەوە. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە."
سەبارەت بە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون "کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە نەگلێن و لە هەموو ئاستەکاندا کار بۆ ئەوە بکرێت ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت."
سهرۆك نێچیرڤان بارزانى، له بهشێكى دیكهى كۆبوونهوهكهدا، "سوپاس و پێزانینى بۆ توركیا دووپات كردهوه بۆ یارمهتیدان و ئهو ئاسانكارییهى له دهروازهكانى سنوور بۆ هاتوچۆى گهشتیاران پێشكهش به هاووڵاتییانى ههرێمى كوردستان و عێراق به گشتی دهكهن."
ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "کاریگەریی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەسەر تورکیاوە، لەگەڵ پەیوەندییەکانی هەردوولا و پێشبینییەکان بۆ داهاتووی دۆخەکە و ڕووداوەکان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment