فیدان بۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (2026/3/22) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزهوه، پهیامێكى پیرۆزبایى له هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه پێگهیشت. سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، نەورۆزی وەک سیمبۆلی خێر و ئومێد و ڕەگەزێکی سەرەکیی کولتووری هاوبەش لە ناوچەکەدا وەسف کردووە". ههروهها "هیوای خواستووە کە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و تەبایی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان، له بهشێكى دیكهى پهیامهكهیدا، وهزیرى دهرهوهى توركیا ئاماژەی بە "دۆخی ئێستای ناوچەکە کردووە کە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە و هیوای خواستووە ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت".
لە کۆتاییی پەیامەکەیدا، "وهزیرى دهرهوهى توركیا سڵاوی دڵسۆزانەی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانى و خهڵكى هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بۆ خواستوون".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment