مەسرور بارزانی: هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکاریە دەگرینە بەر
نوچە نێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، "هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن."
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/24) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەنجامدا (6) پێشمەرگەی قارەمان شەهید و (30) پێشمەرگەش بریندار بوون.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی دەشڵێت، "سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم."
هەر لەو پەیامەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، "هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment