شا عەبدوڵڵای دووەم سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کوردستانی

نوچە نێت

شا عەبدوڵڵای دووەم سەرەخۆشی لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست".

شەوی چوارشەممە (2026/3/25) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شا عەبدوڵڵای دووەم سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەیان لە هێرشە درۆنییەکەی دوێنێ کە لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەڵێت، "بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم".

شا عەبدوڵڵای دووەم لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، " لە خوای مەزن داواکارە گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت".

 

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن پێگه‌یشت بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

جەنابی مەسرور بارزانی خوا بیپارێزێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق:

سڵاوی خواتان لێ بێت..

بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست. بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین