مەسرور بارزانی: هێرشی ترسنۆکانەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی كوردستان بەتوندترین شێوە شەرمەزار دەکەین کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا سەرکۆنەی بە ئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە".

ڕۆژی شەممە (2026/3/28) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهوک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین".

سەرۆکی حکومەت دەشڵێت، "جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن".

مەسرور بارزانی ڕاشیدەگەیێنێت، "داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە، "هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین