ماکرۆن: هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی قبووڵ نەكراوە
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (2026/3/28) ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پەیامێکی بە زمانی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پشتگیری خۆی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتکردەوە دوای هێرشە قبوڵنەکراوەکەی ئەم بەیانییە بۆ سەر ماڵەکەیان لە دهوک. ئەم پەرەسەندنە نیگەرانکەرانە ئاماژەن بۆ بەرزبونەوەی هێرشەکان دژی دامەزراوە عیراقییەکان، بەم بۆنەیەش پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد".
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەشڵێت، "سەروەری عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا کوردستان، پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەکە. دەبێت هەموو کارێک بکرێت بۆ ئەوەی رێگری لەوە بکرێت عیراق پەلەکێش بکرێت بۆ ناو ئەم گرژییە. فەرەنسا هاوشانی هاوبەشە عیراقییەکانی دەمێنێتەوە".
دەقی پەیامەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا:
چەند ساتێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی قسەم کرد.
پشتگیری خۆم بۆ بەرێزیان دووپاتکردەوە دوای هێرشە قبوڵنەکراوەکەی ئەم بەیانییە بۆ سەر ماڵەکەیان لە دهوک. ئەم پەرەسەندنە نیگەرانکەرانە ئاماژەن بۆ بەرزبونەوەی هێرشەکان دژی دامەزراوە عیراقییەکان، وەکو ئەو هێرشەی هەفتەی رابردوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 6 پێشمەرگە، بەم بۆنەیەش پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد.
سەروەری عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا کوردستان، پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەکە. دەبێت هەموو کارێک بکرێت بۆ ئەوەی رێگری لەوە بکرێت عیراق پەلەکێش بکرێت بۆ ناو ئەم گرژییە. فەرەنسا هاوشانی هاوبەشە عیراقییەکانی دەمێنێتەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment