ترەمپ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان: داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی کوردستانی

نوچە نێت

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێگەیشت و دەڵێت، "ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە".

ڕۆژی شەممە (2026/3/28) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە نامەیەکی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێگەیشت، لە نامەکەدا وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەمریکا دەنووسێت، "نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە".

لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، "داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت".

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، "پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز".

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرۆکی وڵاتان بە بەردەوامی نامەی فەرمی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرن، چەندین جارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نامە بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین