بافڵ تاڵەبانی: هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان قبووڵكراو نییە
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (2026/3/28) بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان هەر لەو پەیامەیدا دەشڵێت، "پشتیوانی لە سەروەری یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین."
دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان:
بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
پشتیوانی لە سەروەری یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین.
پێویستە بە هەموو لایەکەوە کاربکەین بۆ رێگریکردن لە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment