عەلی باپیر: هێرشی سەرماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێدانە لە سەروەری هەرێمی کوردستان کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لە پەیامێکدا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، ئەو هێرشە لێدانە لە ئاسایش و سەروەری هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (2026/3/28) دوای هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە تیایدا، نیگەرانی خۆی و حیزبەکەی گەیاندە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لەو پەیامەیدا دەشڵێت،  ئەو هێرش و پەلاماردانی بە زەرەر و زیان و هۆکاری نائارامیی و لێدان لە ئاسایش و سەروەریی هەرێمی کوردستانە.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا عەلی باپیر ئاماژەی بەوەش کرد، "هیوادەخوازم هەرچی زووە ئەم شەڕ و ململانێیەی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە کۆتایی پێبێت."

جێگەی باسە، تادێت کاردانەوەکان لەلایەن لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە هێرشەکەی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک فراوانتر دەبێت، لایەنەکان داوای لێکۆڵینەوەی و لێپێچینەوەی بەپەلەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین