عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تیرۆرستییە و ئیدانەی دەکەین کوردستانی

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی ئەم کارە تیرۆریستییە، هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواست.

ئەمڕۆ شەممە (2026/3/28) دوای هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکە بە کارێکی تیرۆرستیی ناودەبات و هیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواست.

وەزیری دەرەوە ئێران لە پەیامەکەیدا بێلایەنی وڵاتەکەی لەو هێرشە دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، مێژووی دوورودرێژی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە فیتنەگێڕی و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێ، لەوانەش لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاڵای درۆنیەوە هێرش دەکاتە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

عێراقچی هەر لەو پەیامەدا جەخت دەکاتەوە، لە بەرپرسیارێتی هەموو دەوڵەتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا لەبەر دەستدرێژیی دڕندانە دژی ئێران و هێرشە نایاسایی و تیرۆریستییەکان بۆ سەر عێراق.

جێگەی باسە، دوای شەرمەزارکردنی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ناوخۆ و جیهانەوە، سوپای پاسداران بێلایەنی خۆی لەو هێرشە رایگەیاند و دەڵێت، "ئەو کارە تیرۆرستییە دەرخەری هەوڵی پیسی دووژمنانی شەڕ فڕۆشە بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی و سەقامگیری و هاوکاری ناوچەیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین