قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە کوردستانی

نوچە نێت

جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "زۆر بە توندی سەرکۆنەی دەکەین و ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە".

ڕۆژی شەممە (2026/3/28) قوباد تاڵەبانی، جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین".

هاوکات قوباد تاڵەبانی گوتیشی، "بیری حکوومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گرووپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق".

لە کۆتایی پەیامەکەشدا جێگری سەرۆکی حکوومەت جەختیشی کردەوە، "ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان ڕانەگیرێن و ڕووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی تری عێراق".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین