سەرۆک کۆماری عێراق: سەرکۆنەی ئەو پەلامارە دەکەین کە ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج
نوچە نێت
لەتیف ڕەشید، لە پەیامێکدا سەرکۆنەی بە ئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "ئەم هێرشە سەرپێچییەکی جددیە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە (2026/3/28) لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، "سەرکۆنەی ئەو پەلامارە دەکەین کە ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج لە پارێزگای دهۆک". هاوکات گوتیشی، "ئەم هێرشە سەرپێچییەکی جددیە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی تێکدەدات".
هەروەها لەم بارەیەوە سەرۆککۆمار داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکات کە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکەن و بەپێی یاسا لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی بکەن
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، لەتیف ڕەشید دەشڵێت، "ئێمە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پاراستنی حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پەلامارانە".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment