محەمەد حاجی مەحمود: هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم پەلامارێکی دوژمنکارانەیە کوردستانی

نوچە نێت

دوای هێرشەکەی ئەمڕۆی گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود لە ڕاگەیێندراوێکدا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات و دەشڵێت، ئەمە پەلامارێکی دوژمنکارانەیە.

ئەمڕۆ شەممە (28/3/2026) محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە پەلامارێکی دوژمنکارانەدا، هێرشکراوەتە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، بۆیە ئ، بۆیە ئێمە زۆر بە تووندی ئەم پەلامارە شەرمەزار دەکەین.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، وێڕای ئیدانە و شەرمەزارکردنی پەلامارەکە، سکرتێری پارتی سۆسیالست دیموکرات گووتیشی، دەسەڵاتدارنی عێراق ئاگادار ئەکەینەوە ئەوان بەرپرسیاری یەکەمن لەو هێرشانە و ئەو جۆرە پێشهاتانە لەم کات و ساتەدا لە بەرژەوندی دۆخی ناوچەکە بەگشتیی و عێراق بە تایبەتی نییە.

هاوکات محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەبێت کورد واز لە هەندێک دەستەواژە و وشەی وەک گروپی میلیشیا و لە یاسادەرچوو بهێنێت، چونکە ئەوانەی پەلاماری کوردستان دەدەن بەشێکن لە مەنزومەی بەرگری عێراق و تەنها لە چەمکی مقابیل بە میسل دەگەن.

ئەم ڕاگەیێندراوەی محەمەد حاجی مەحمود لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە هێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و بە گوێرەی زانیارییەکان گومان لە گرووپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق دەکرێت بەشداربووبن لەم پەلامارە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین