مالیكی: بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان کارێکی سەرکۆنەکراوە
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (2026/3/29) نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاند، "سەرۆکۆنەی هێرشەکان دەکات و ئەم کارانە تەنیا کەسانی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە گشتی دەبەن و بەشدارن لە لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی".
نووری مالیکی دووپاتی دەکاتەوە، "ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە بەهێزکردنی گیانی تەبایی و یەکگرتووییە لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان و رەتکردنەوەی تووندوتیژی بە هەموو جۆرەکانییەوە، و وەستان وەک یەک ریز بۆ شکستپێهێنانی هەوڵەکانی تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق".
دەقی پۆستەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا:
ئەو پێشێلکارییانەی لە هەرێمی کوردستان روویاندا، بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم، بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت، ئەم کارانە تەنیا کەسانی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە گشتی دەبەن و بەشدارن لە لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی.
ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە بەهێزکردنی گیانی تەبایی و یەکگرتووییە لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان و رەتکردنەوەی تووندوتیژی بە هەموو جۆرەکانییەوە، و وەستان وەک یەک ریز بۆ شکستپێهێنانی هەوڵەکانی تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment