ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی كوردستان دەكەم
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/29) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییەوە پێگەیشت.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا، ئەحمەد ئەبولغەیت، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک ، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە".
لە بەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاسی پەیوەندیی ئەحمەد ئەبولغەیت و هەڵوێستی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامیان له عێراق و هەرێمی کوردستان."
هاوکات لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، "دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، تهوهرێكى ديكهى پهيوهندييه تهلهفۆنييهكه بوو".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment