شا عەبدوڵڵا: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەكەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لەلایەن شای شانشینی ئوردنی پێگەیشت، تیایدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک به‌ ئامانج گرت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/29 ) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامه‌يه‌كى لە خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، شای شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە نامه‌كه‌يدا، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و شانشينى ئوردنى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى شه‌هيدانى هێرشه‌ درۆنييه‌كه‌ى 24ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌ر سۆران كرد و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە هەر لەو نامەیەدا، خاوه‌نشكۆ شای ئوردن، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک به‌ ئامانج گرت، هەروەها جه‌ختى لە، "پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین