سەرۆك ئیمارات سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەكەی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (2026/3/29) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە خاوهنشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووەوە پێگەیشت.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا، "خاوهنشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد"، كە کرایە سەر "ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپات کردەوە".
لە بەرامبەردا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی پەیوەندیی خاوهنشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نههیان و هاوكارى و پشتگیریى بهردهوامى دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد".
کۆتایی ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، "دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەوڵهكان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و چەسپاندنی ئارامی و سهقامگیرى کردەوە".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment