ئەمینداری کەتائیبی سەیدولشوهەدا: هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان کارێکی قێزەوەنە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/29) دوای هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر ماڵی سەرۆک نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی سەرکۆنەکردنی لەسەر ئاسی ناوخۆ، هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیهێنا. ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا کە گرووپێکی نێو بەرەی مقاوەمەی نزیک لە ئێرانە، پەیامێکی لەبارەی ئەو هێرشە بڵاوکردەوە تێیدا ستایشی کەسایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەکات و ڕایگەیاندووە، "نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی فەرمیی هاوسەنگە، بە رەوشتبەرزی و خوی جوانی توانیویەتی پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان بونیاد بنێت."
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا لەپەیامەکەییدا دەشڵێت، "ئامانجگرتنی ماڵەکەی، چەند رۆژێک دوای رووداوێکی هاوشێوە بۆ سەر ماڵی کاک فالح فەیاز، کارێکی قێزەون و رەتکراوەیە و پێچەوانەی ئەدەبیات، بەها بەرزەکان و بنەماکانی مقاوەمەیە."
وەلائی ئاماژەی بە هۆکاری هێرشەکە کردووە و پێیوایە هەڵوێستەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە رەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان دژی ئێران بووە، هەروەها ئەمەشی خستەڕوو، "رەنگە ئەم ئامانجگرتنە لە چوارچێوەی گوشار یان پەیامی دەرەکی بێت، بەتایبەتی لە سایەی هەڵوێستەکانیدا کە رەتیکردووەتەوە هیچ ئاسانکارییەک پێشكێش بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە باکووری عێراق بکات بۆ ئەنجامدانی کاری دوژمنکارانە لە نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەکان بۆ ئەمەریکا دەگەرێنێتەوە و هۆشداریش دەدات و دەڵیت، هەبوونی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی پاشەکشە و شەرمەزارییەکی زۆر بووەتەوە بەهۆی ئەو شکستە ئابڕووبەرانەی تووشی بووە، ئەم دۆخە رەنگە پاڵ بە واشنتنەوە بنێت، کە سیاسەتی ئاڵۆزکردن و گرژی بگرێتەبەر بە ئاشکرا یان بە نهێنی، کە ئەمەش هەڕەشە لە یەکڕیزیی نیشتمانیی عێراق دەکات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment