بەحرێن: هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێرشێكی ڕەتكراوە و تیرۆریستییە کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن هێرشە درۆنییەكەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و دەڵێت، "پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە."

ڕۆژی یەکشەممە (29-3-2026) وەزارەتی دەرەوەی شانشینی بەحرێن لە راگەیێنراوێکدا بە توندی سەركۆنەی هێرشەكەی سەرۆ ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەركۆی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایگەیاند، دەستدرێژییەکی رەتکراوە و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە. ئاماژە بەوە دەكات، هەڵوێستی ئەوان، جێگیرە لە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پاراستنی خاکەکەی.

 وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن هەروەها دەشڵێت، "هاوسۆزی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی دەردەبڕین بەرامبەر بەو هێرشە تیرۆریستییە دووبارەبووانەی کە دامەزراوەکانى دیپلۆماسی و نەوت و سڤیل دەکەنە ئامانج و هەموو شێوەکانی تووندوتیژی و تیرۆر رەتدەکەنەوە کە ئامانج لێیان تێکدانی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتیی کۆمەڵایەتییە و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی هەرێمی."

 جێگەی ئاماژەپێدانە ڕۆژی (28-3-2026) هێرشكرایەسەر ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆك، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین