عەبادی لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان: ئەم جۆرە کارانە بە تەواوی رەتکراوەن
نوچە نێت
ڕۆژی یەكشەممە (29-3-2026) حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە پەیامێكدا بۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "ناتوانرێ لێکبدرێتەوە تەنیا وەک دەستدرێژییەکی مەترسیدار نەبێت کە دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبات، هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات و ئەو سیمبوولە نیشتمانییانە دەکاتە ئامانج کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە چەسپاندنی لێکتێگەیشتن لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان."
عەبادی هەروەها دەڵێت، "ئەم کارە تەنیا وەک دەستدرێژییەکی مەترسیدار لێکدەدرێتەوە کە دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبات و هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات."
دەقی پەیامەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق:
برای ئازیزم جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
هەواڵی بەئامانجگرتنی ماڵتانم بەم کارە سەرکۆنەکراوە بەوپەڕی نیگەرانی و سەرکۆنەکردنە پێگەیشت، کە ناتوانرێ لێکبدرێتەوە تەنیا وەک دەستدرێژییەکی مەترسیدار نەبێت کە دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبات، هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات و ئەو سیمبوولە نیشتمانییانە دەکاتە ئامانج کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە چەسپاندنی لێکتێگەیشتن لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان.
هاوسۆزیی تەواوی خۆم بۆ خۆتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان رادەگەیەنم و جەخت دەکەمەوە کە ئەم جۆرە کارانە بە تەواوی رەتکراوەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە بەهاکانی کاری سیاسی یان گیانی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە نییە، بەڵکو هەوڵێکن بۆ تێکدانی سەقامگیری و شێواندنی دۆخی گشتی.
ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە تەبایی و سەرخستنی زمانی گفتوگۆ و کاری هاوبەشە بۆ پاراستنی عێراق لە هەر شتێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و یەکپارچەییەکەی. هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم لێکۆڵینەوەیەکی خێرا بکەن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەم رووداوە و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی بەپێی یاسا.
براتان
د.حەیدەر عەبادی
29ی ئاداری 2026
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment