ئەردۆغان بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2026/3/30) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک ئەردۆغان، "هاوسۆزیی خۆی بۆ خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون"، هەروەها، "به توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە کە، "وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگیرى له ئاسایش و پاراستنی سه‌قامگیرى له ناوچەکە دەکات".
لە بەرامبەردا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ئەردۆغان و هەڵوێستی دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد. هەروەها، "دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگیز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان".
لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دەکات، "دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بوو". تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان كرده‌وه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment