سەرۆکی جەهەپە: زۆر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین
نوچە نێت
لە درێژەی كاردانەوەكانی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە (2026/3/30) ماڵپەری (سۆزجو) بڵاوی کردەوە، ئۆزگور یۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە نامەیەک ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "بەرێز سەرۆکی هەرێم، بە داخوپەژارەیەکی زۆرەوە ڕۆژی رابردوو هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی بەرێزتانم پێگەیشت، هیوای باشی و سەلامەتیت بۆ دەخوازم."
سەرۆکی جەهەپە لە نامەکەیەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "زۆر بەتوندی ئەو هێرشە سەرکۆنە دەکەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەرێزتان و گەلی کوردستان دەکەم، ئەو جۆرە هێرشانە بەئامانجگرتنی ئاشکرای سەقامگیری ناوچەکەیە."
ئۆزەل لە کۆتایی نامەکەیدا دەشڵێت، "هیواخوازم جارێکی دیکە رووداوی لەم شێوەیە ڕوونەدات و ئاشتی و ئارامی بە زووترین کات بۆ ناوچەکەمان بگەرێتەوە."
جێگەی باسە، دوای هێرشی دوو ڕۆژی رابردوو بۆ سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لایەنە سیاسیەکانی تورکیا وەک وڵاتێکی دراوسێ بەرێگەی تەلەفۆن و پەیام و نامە هاوخەمی خۆیان بۆ ئەو هێرشە دەربڕی و بەتوندترین شێوە سەرکۆنەیان کرد.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment