سهرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له حزبی شیووعی دهکات
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (2026/3/31) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامیکدا یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان پیرۆز دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو حزب لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "پتهوکردنی تەبایی و کاری پێکەوەییی نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان، فاکتەرێکی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشترە بۆ وڵاتەکەمان".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ (2026/3/31) لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو حزب لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە لە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی هەردوو حزب و ڕۆڵی دیاری نیشتمانییان لە بزووتنەوەی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی ستەمدا دەڕوانین. هەروەها یادی هەموو ئەو تێکۆشەرە دێرینانە دەکەینەوە کە ژیانی خۆیان لەپێناو ئازادی و خزمەتکردنی گەل و نیشتماندا بەسەر بردووە.
دووپاتی دەکەینەوە کە لەم قۆناغەدا، پتهوکردنی تەبایی و کاری پێکەوەییی نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان، فاکتەرێکی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشترە بۆ وڵاتەکەمان.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی حزبی شیووعی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment