سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی دەمێنێتەوە
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/1) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری (6776) و جەژنەکانی ئەکیتۆوە بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، "بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری (6776) و جەژنەکانی ئەکیتۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکات. هیوای جەژن و پشوویەکی شاد و ئارامیان بۆ دەخوازێت".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، جەژنی ئەکیتۆ "گوزارشت لە قووڵاییی مێژوویی و شارستانیی یەکێک لە پێکهاتە ڕهسهن و دێرینەکانی وڵاتەکەمان دەکات".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری (6776) و جەژنەکانی ئەکیتۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. هیوای جەژن و پشوویەکی شاد و ئارامیان بۆ دەخوازم.
جەژنی ئەکیتۆ کە گوزارشت لە قووڵاییی مێژوویی و شارستانیی یەکێک لە پێکهاتە ڕهسهن و دێرینەکانی وڵاتەکەمان دەکات، هەمیشە دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندیی هەمیشەییمان بە پاراستنی یەکسانی، ماف و ئازادییەکان. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگی و لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە.
له كاتێكدا بههۆى دۆخى شهڕى ناوچهكهوه، ڕێوڕهسمهكان بهڕێوه ناچن، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی ئارامى و ئاسوودەیی و پتهوكردنی زیاتری تەبایی و ژیانی هاوبەش لەنێوان هەموواندا.
جەژنی ئەکیتۆ لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment