دۆناڵد ترەمپ سەركۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەکات
نوچە نێت
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممه (2026/4/1) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیاوە پێگەیشت.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو پەیوەندییەدا تۆم باراک پەیامی سەرۆک دۆناڵد ترەمپی گەیاند کە تيایدا، "بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، لە پەیامەکەدا سەرۆک ترەمپ هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و هاوخەمیی بۆ خانەوادەی شەهیدان دەربڕيوه و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووه.
هەروەها له پهيوهندييه تهلهفۆنييهكهدا نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری و سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە جەختی لە، "پشتگیریی تەواوی سەرۆک ترەمپ و ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە."
لە بەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاسی پەیوەندییەکەی کرد و پێزانینی بۆ هەڵوێست و هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".
هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی پهیوهندییهکه بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment