مایڵز کاگینز: پێویستە ئەمریکا هاوکاریی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە بکات کوردستانی

نوچە نێت

گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، داوا لە ئەمەریكا دەكات بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە هەرێمی كوردستان بدرێت و دەڵێت، تەنها لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە (500) هێرشی مووشەکی و درۆنی كراوەتەسەر سەر هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/1) مایڵز کاگینز، گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕایگەیاند، زیاتر لە (500) جار پەلاماری هەرێم دراوە و ئەم هێرشانە نەک تەنیا بنکە سەربازییەکان، بەڵکو خەڵکی مەدەنی، ژێرخانی ئابووری و ماڵی هاووڵاتییانیشیان کردووەتە ئامانج.

گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاشكرای دەكات، گرووپە لە یاسادەرچووەكانی عێراق، چاویان بە گەشەسەندن و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەڵنایەت وەک چۆن لە ڕابردوودا گەلی کورد و هێزی پێشمەرگە ئەمریکییەکانیان پاراستووە و هاوبەشێکی دڵسۆز بوون، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمریکا هەمان کار بکات و هاوکاریی پێشمەرگە بکات تاوەکوو بتوانێت بەرگری لە خۆی و لە ئاسمانی وڵاتەکەی بکات.

هاوكات داوا دەكات، ئەمریکا سیستەمی دژە درۆن و مووشەک بداتە هەرێمی کوردستان، ئەوەشیخستەڕوو لە (2024)دا یاسایەک هەبووە کە پێنتاگۆنی ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. وەك ئەو دەڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمریکا هەنگاوی جددی بنێت و چەک و تەکنۆلۆژیای پێویست بۆ تێکشکاندنی درۆنەکان بداتە پێشمەرگە.

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا-ئیسرائیل، چەندین هێرشی درۆنی و موشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500  هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان  بەشێک لەو هێرشانەش زیانیان بە ناوچە مەدەنییەکان گەیاندووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین